پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
بڕیار بوو له به‌رواری 16 ی 11 ی 2024 یارییه‌كانی خولی خوار 21 ساڵی یانه‌كانی عێراق به‌به‌شداری 38 یانه كه دابه‌شی سه‌ر پێنج كۆمه‌ڵه كرابوون ده‌ست پێبكات .
ئه‌مه‌و دوای بڕیارێكی لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق یارییه‌كانی ده‌ست پێكی ئه‌و خوله بۆ به‌رواری 27 ی مانگی 11 دواخرا و هه‌روه‌ك بڕیار درا كه به هه‌مان میكانیزمی بڕیار لێدراو له ڕێنماییه‌كان یارییه‌كانی خوله‌كه ئه‌نجام بدرێن .
ئه‌مه‌و له یه‌كه‌م یاری خۆی تیمی خوار 21 ساڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌به‌رامبه‌ر هاوشاره‌كه‌ی یانه‌ی نه‌ورۆز یاری ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به شێوه‌یه‌كی چڕ ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات .
هه‌رچی بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی پێشبڕكێكانی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق ه سه‌باره‌ت به خولی خوار 21 ساڵی یانه‌كانی عێراق به‌م شێوه‌یه‌یه :
کۆبونه‌وه‌ی هونەری خولی خوار ٢١ ساڵی عێراق بۆ وەرزی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ ئه‌نجام درا و پێشمه‌رگه له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م یاری ده‌كات .
بڕیاره‌كانی ده‌ست پێكی خوله‌كه تا كۆتایی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت .
خوله‌كه به به‌شداری 38 یانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌سه‌ر 5 كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌شكراون .
خوله‌كه به 3 قۆناغ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌ر یانه‌یه‌ك 18 یاری ئه‌نجام ئه‌دات به قۆناغی هاتن و چوون وه هه‌روه‌ها قۆناغی سێییه‌م به تیروپشك یاریگا دیاری ده‌كرێت .
له هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك 6 یانه بۆ قۆناغی داهاتوو سه‌رده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ باشترین دوو حه‌وته‌م .
لە هەر کۆمەڵەیەک یانەکانی یەکەم تا سێیەم و باشترین ٣ چوارەم بۆ ساڵی داهاتوو لە ریزی یانە پلە یەکەکان یاری دەکەن بۆ خولی خوار ٢١ ساڵ .
یانەکانی تر کە لە پلەکانی خوارەوەن ساڵی داهاتوو لە خولی پلە دوو یاری دەکەن بۆ خوار ٢١ ساڵ .
له قۆناغی دووه‌مدا یانهكهكان ده‌بن به 32 یانه و به سیسته‌می یه‌ك دۆڕان یاری ئه‌نجام ئه‌درێت و دیاریكردنی یاریگا به‌پێی تیروپشك ده‌بێت .
له قۆناغی كۆتاییدا بۆ یاری پێش كۆتایی و كۆتایی له شاری به‌غداد به‌ڕێوه‌ده‌چێت