پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیمی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌كه‌ی دا سێ خاڵی زێڕینی به‌ده‌ست هێنا .
جه‌وله‌ی شه‌شه‌م له قۆناغی یه‌كه‌می یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه چوو ، له‌و جه‌وله‌یه‌دا و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه 25 ی 11 ی 2024 تیمی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئۆڵۆمپی میسان بوونه میوانی یانه‌ی خاوه‌ن هانده‌ر و یاریگه .
له‌و یارییه‌دا و له‌سه‌ره‌تاوه یاریزانانی پێشمه‌رگه پلانێكی گشت گیریان هه‌بوو بۆ تۆمار كردنی گۆڵ و زۆرترین هێرشیان ده‌برده سه‌ر تۆڕی گۆڵی یانه‌ی خاوه‌ن ماڵ بهلاَم به‌هۆی به‌ربه‌سته‌كانی هێڵی به‌رگری یانه‌ی خانه خوێ كوڕانی پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له تۆمار كردنی گۆڵ و ئه‌نجامی گێمی یه‌كه‌م به بێ گۆڵ كۆتایی هات .
ئه‌مه‌و له گێمی دووه‌م ڕێباز سدیق - ی ڕاهێنه‌ر و ستافه‌كه‌ی توانیان سه‌ركه‌وتووبن له پلانه جێگیرهكهیان دوای ئه‌وه‌ی له خوله‌كی 75 محه‌مه‌د عه‌باس یاریزانی پیشه‌گه‌ری یانه‌كه توانی گۆڵی یه‌كه‌م و تاكه گۆڵی ئه‌و یارییه پڕ ئاسته تۆمار بكات و به‌و سه‌ركه‌وتنه‌شیان پێشمه‌رگه‌كانی شاری عاریفان توانیان به سێ خاڵی ئاڵتونی عه‌یاره 24 رهوه بگه‌ڕێنه‌وه و كۆی خاڵه‌كانیان بۆ 10 خاڵ له 6 یاری دا به‌رز بكه‌نه‌وه .