پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوای كۆتاهاتنی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی شه‌شه‌م له قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق و سه‌ركه‌وتنی له جه‌وله‌یه‌دا ، تیمی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی هه‌نگاوێكی گرنگ بنێت و له پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی یه‌وه بگاته پله‌ی سێهه‌م .
سه‌ركه‌وتنی تیمی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی میسان به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم و به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و سێ خاڵه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌كه‌ی دا كۆی خاڵه‌كانی بۆ 10 خاڵ به‌رز كردنه‌وه و به‌و ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وته‌شیان له پله‌ی سێهه‌می ڕیزبه‌ندی جێگیرن .
ئه‌مه‌و له هه‌مان خول دا الغراف یه‌كه‌مه به 14 خاڵ و هه‌رچی الجۆلان ه 12 خاڵی هه‌یه دووه‌مه .
ته‌واوی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان .