پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
ئاماده‌كاری تیمی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به چڕی به‌ڕێوه ده‌چێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا تیمه‌كه ڕوو ده‌كه‌نه ولاَتی ئێران و به‌شداری خولێكی دۆستانه ده‌كه‌ن .
سه‌باره‌ت به بانگێشت كردنیان بۆ ئه‌و خوله د ، سهلاَح كانه‌بی ڕاهێنه‌ری تیمی باله‌ی یانه‌كه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت زانیاری زیاتری دا و ووتی ، تیمه‌كه‌مان جیاواز له وه‌رزه‌كانی ڕابردوو ئاماده‌كاری ده‌كات به كۆمه‌ڵێك یاریزانی لاوه وه كه ده‌بێته ئه‌زمونێكی نوێ له یانه‌ی پێشمه‌رگه ، هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه به فه‌رمی بانگێشتی خولێكی دۆستانه له ولاَتی ئێران كراون كه له شاره‌كانی مه‌ریوان و سنه به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیداو چوار یاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه سێ یاریان له شاری مه‌ریوان و یه‌ك یاری له شاری سنه ده‌بێت .
كانه‌بی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه له به‌رواری 30 ی مانگی 11 یارییه‌كانیان ده‌ست پێده‌كات و له به‌رواری 3 ی 12 ی 2024 كۆتا یاریان ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
د ، سهلاَح له درێژه‌ی وته‌كانی ووتی ، تیمه‌كه‌مان بۆ یه‌كه‌م جاره ده‌چیته ولاَتی ئێران كه به فه‌رمی بانگێشت كراوین و ئه‌وه‌ش بۆمان ده‌بێته كه‌شێكی گونجاو تا كه‌مپێكی مه‌شقی و یارییه‌كانی لێ ئه‌نجام بده‌ین كه بۆ یاریزانانمان ده‌بێته ئاماده‌كاری بۆ به‌شداریان له یارییه‌كانی خولی عێراق كه بڕیاره له به‌رواری 7 ی مانگی 12 ی 2024 ده‌ست پێبكات .
دواجار ڕاهێنه‌ری تیمی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتیشی ئه‌و تیمانه‌ی یاریان له‌به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ین له خولی پله یه‌كی یانه‌كانی ئێران به‌شدارن و له تیمه به‌هێزه‌كان ده‌بن .