پێشمه‌رگه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ دووه‌می‌ یانه‌كانی‌ خولی‌ نایاب یاری‌ ده‌كات


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

شاری‌ به‌غداد و هۆڵی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ نیشتیمانی‌ عێراق میوانداری‌ له‌ نوێنه‌ری‌ یانه‌كانی‌ به‌شداری‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق كرد .

كاتژمێر 1:00 ی‌ پاش نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ 30 ی‌ كانوونی‌ دووه‌می‌ 2024 و له‌ نێو هۆڵی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ عێراق و به‌ ئاماده‌بوونی‌ د ، حه‌بیب عه‌لی‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ عێراق و ڕێبوار نوری‌ جێگری‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی‌ ئه‌و یه‌كێتیه‌ و نوێنه‌ری‌ یانه‌كانی‌ به‌شداری‌ خولی‌ نایاب بۆ وه‌رزی‌ 2024 - 2025 تیروپشكی‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ڕاكێشرا كه‌ تێیداو یانه‌كان دوای‌ دابه‌ش كردنیان به‌سه‌ر سێ‌ كۆمه‌ڵه‌دا ، تیمی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بووه‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ دووه‌م كه‌ بریتیی‌ ده‌بن له‌ ( پێشمه‌رگه‌ ، نینوێ‌ ، حه‌بانیه‌ ، مقدادیه‌ و نعمانیه‌ ) .

ئه‌مه‌و له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌م یانه‌كانی‌ ( غاز جنوب ، شوڕته‌ ، حدیسه‌ و هیت ) یاری‌ ده‌كه‌ن و هه‌رچی‌ یانه‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ سێهه‌م ده‌بێت بریتی‌ ده‌بن له‌ ( هه‌ولێر ، مه‌صافی‌ شیمال ، سه‌ناعه‌ و ده‌غاره‌ ) .

جێگه‌ی‌ باسه‌ یارییه‌كانی‌ ئه‌م وه‌رزه‌ی‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق به‌به‌شداری‌ 13 یانه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت .



PM:06:51:30/11/2024




ئه‌م بابه‌ته 1344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌