باله‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ یه‌كه‌م یاری‌ دۆستانه‌ی‌ له‌ شاری‌ مه‌ریوان ئه‌نجام دا


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

پاش بانگێشت كردنیان بۆ به‌شداریان له‌ خولێكی‌ دۆستانه‌ی‌ باله‌ ، تیمی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ شاری‌ مه‌ریوانی‌ ڕۆژ هه‌لاَتی‌ كوردستانی‌ ئێران یه‌كه‌م یاری‌ له‌و خوله‌ دۆستانه‌یه‌ ئه‌نجام دا و مه‌شقه‌ ئاماده‌كارییه‌كانیشی‌ ده‌ست پێكرد .

سه‌باره‌ت به‌ به‌شداری‌ تیمی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌و خوله‌ دا ، م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سه‌رۆك شاندی‌ تمی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرتی‌ ڕاگه‌یاندوو ووتی‌ ، تیمه‌كه‌یان له‌ واده‌ی‌ ئاماده‌كارییه‌تی‌ بۆ به‌شداری‌ له‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق و دوای‌ بانگێشت كردنیشیان بۆ ولاَتی‌ ئێران و به‌شداریان له‌و خوله‌ دۆستانه‌یه‌ به‌ گرنگیان زانی‌ كه‌ تیمه‌كه‌ ئاماده‌بكه‌ن و چه‌ندین یاری‌ دۆستانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ خوله‌ نێو خۆییه‌كان ئه‌نجام بده‌ن تا یاریزانان سودمه‌ندبن و بتوانن به‌ ئاستێكی‌ به‌رزتر له‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ببینرێن .

سه‌رۆك شاندی‌ تیمی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ یه‌كه‌م یاریان له‌ شاری‌ مه‌ریوان و له‌ نێو هۆڵی‌ زاگرۆس ئه‌نجام داوه‌ و یارییه‌كانیشیان به‌رده‌وامی‌ ده‌بێت و ده‌بێته‌ ئاماده‌سازیه‌كی‌ زۆر باش بۆ تیمه‌كه‌یان تا ئه‌نجامی‌ به‌رچاو له‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق به‌ده‌ست بهێنن .

جێگه‌ی‌ وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ تیمی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ دووه‌می‌ یانه‌ به‌شداره‌كان یاری‌ ده‌كات و ڕوبه‌ڕوی‌ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی‌ ( نینوێ‌ ، حه‌بانیه‌ ، مقدادیه‌ و نعمانیه‌ ) ده‌بێته‌وه‌ .


PM:10:38:30/11/2024




ئه‌م بابه‌ته 956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌