پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی نه‌فت وه‌سه‌ت ، تیمی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی له پله‌ی سێهه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان به جێگیری بمێنێته‌وه .
كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه 2 ی 12 ی 2024 و له‌سه‌ر یاریگه‌كه‌ی له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی تیمی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری له یانه‌ی نه‌فت وه‌سه‌ت كرد ، له‌و یارییه‌دا و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه یاریزانه پێشمه‌رگه‌كان به هه‌وڵی تۆمار كردنی گۆڵ هێرشه‌كانیان چڕ كرده‌وه تا له خوله‌كی 33 ی گێمی یه‌كه‌م ، ئاریان جه‌وهه‌ر به لێدانێكی هونه‌ری توانی گۆڵی یه‌كه‌م و پێشكه‌وتن بۆ تیمه‌كه‌ی تۆمار بكات ، ئه‌مه‌و له گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌دا پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئاسته به‌رزه‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو له دوای 4 خوله‌كی ئه‌و گێمه ، یاریزان سالار حسێن دووه‌م گۆڵی تۆمار كردوو كۆتایی یاریش به‌و ئه‌نجامه له به‌رژه‌وه‌ندی تیمی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه كۆتایی هات و به‌و سه‌ركه‌وتنه‌شیان توانیان به كۆی 13 خاڵ له پله‌ی سێهه‌می ڕیزبه‌ندی بمێننه‌وه كه یانه‌ی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م به هه‌مان ژماره‌ی خاڵه‌كانی پێشمه‌رگه و به جیاوازی گۆڵ له‌و پله‌یه‌یه .
جێگه‌ی باسه له یاری داهاتووی تیمی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ڕوو ده‌كاته شاری به‌صره و ده‌بێته میوانی یانه‌ی مه‌صافی جنوب كه یه‌كێكه له تیمه به‌هێزه‌كانی خوله‌كه .
له‌م گرافیكه‌دا ئه‌نجامی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی حه‌وته‌م و ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و خشته‌ی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی هه‌شت ببینن .