پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
هه‌میشه یاریزان و بیرمه‌ندان و پاڵه‌وانانی پێشمه‌رگه له ڕكابه‌ره ده‌ره‌كی و جیهانییه‌كان توانیویانه له پێشه‌نگه‌كانبن و له‌و چوار چێوه‌یه‌شدا و له پاڵه‌وانێتی قه‌ته‌ڕ ماسته‌ر بۆ یاری شه‌تڕه‌نج زۆزگ سه‌لاَحی یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه وه‌ك نوێنه‌ری عێراق به‌شداری ده‌كات .
ئه‌مه‌و یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه له ڕۆژی سێ شه‌ممه 3 ی 12 ی 2024 ده‌ستی پێكردوو بڕیاره تا به‌رواری 12 ی هه‌مان ئه‌و مانگه به‌رده‌وامی هه‌بێت كه یارییه‌كانی له ولاَتی قه‌ته‌ڕه به‌ڕێوه ده‌چێت .
سه‌باره‌ت به‌به‌شداریكردنی له‌و پاڵه‌وانێتیه زۆزگ سه‌لاَح بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت دوا و ووتی ، جێگه‌ی شانازییه یانه‌ی پێَشمه‌رگه بۆته سومبولی سه‌ركه‌وتنه‌كان و یاریزانانی هه‌میشه له جه‌نگاوه‌ره سه‌ركه‌وتووه‌كانن .
زۆزگ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه به نوێنه‌رایه‌تی عیراق له‌گه‌ڵ یاریزان سه‌تار به‌دری به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتیه كردووه كه 140 یاریزان له 40 ولاَتی جیهانه‌وه به‌شداریان كردووه و هه‌روه‌ك هیواشی خواست بتوانن به ئه‌نجامی كاریگه‌ره‌وه بگه‌ڕێنه‌وه خاكی نیشتیمان .