پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق خشته‌ی یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراقی ئاشكرا كرد .
ڕێبوار نوری جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند كه یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م كه بریتین له پێنج یانه له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه و له ڕۆژی شه‌ممه به‌رواری 7 ی مانگی 12 ی 2024 ده‌ست پێده‌كات كه ڕۆژانه دوو یاری له كاتژمێره‌كانی 2:00 ی پاش نیوه‌ڕوان و 4:00 ی ئێواران به‌ڕێوه ده‌چن .
هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه به سوپاسه‌وه یانه‌ی پێشمه‌رگه هاوكاری ته‌واوی كردوین بۆ سه‌ركه‌وتنی یارییه‌كانی ئه‌و قۆناغه و ئه‌وه‌ش نه‌ریته له یانه‌ی پێشمه‌رگه كه هه‌میشه هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بوون له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق و یانه‌كه‌شیان تیمێكی ڕكابه‌ری له خوله‌كه ده‌بێت و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامیشیان لێده‌كرێت .
خشته‌ی یارییه‌كان :