كارین كه‌مال ، ئاكار و ئه‌حمه‌د جه‌زا له‌ ڕكابه‌ریدان


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

پاڵه‌وانێتی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ كۆتایی‌ عێراق كه‌ یارییه‌كانی‌ له‌ شاری‌ نینوی‌ و له‌ نێو هۆڵی‌ هۆتێل مۆدرێن پلازا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت جه‌وله‌ی‌ حه‌وته‌می‌ كۆتایی‌ هات و تێیداو له‌سه‌ر ئاستی‌ كچان ، كچه‌ یاریزانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ( كاری كه‌مال ) توانی‌ له‌ كۆی‌ حه‌وت یاری‌ 5 و نیو خاڵ كۆ بكاته‌وه‌ و هه‌روه‌ك كچه‌ یاریزانی‌ شاری‌ هه‌ولێر و یانه‌ی‌ خانزاد ( سارا مه‌سعود ) به‌ هه‌مان ژماره‌ی‌ خاڵه‌كانی‌ كارینی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ ڕكابه‌ریدان و له‌ پێشه‌نگ ده‌بینرێن .

ئه‌مه‌و له‌سه‌ر ئاستی‌ كوڕانی‌ هه‌مان پاڵه‌وانێتی‌ سێ‌ یاریزان به‌ 5 خاڵ له‌ پێشه‌نگن كه‌ بریتین له‌ ( ئاكار عه‌لی‌ ساڵح ، له‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ و حسێن عه‌لی‌ حسێن له‌ یانه‌ی‌ ئیتیصالات و عه‌لی‌ له‌یس له‌ هه‌مان یانه‌ ) .

هه‌رچی‌ ( ئه‌حمه‌د جه‌زا ) ی‌ یاریزانی‌ تیمی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ یه‌ به‌ 4 و نیو خاڵ له‌ حه‌وت یاری‌ دا له‌ پله‌ی‌ چواره‌می‌ ڕیزبه‌ندی‌ دێت .

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و پاڵه‌وانێتیه‌ ئه‌سعه‌د ئیسماعیل بۆ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، له‌سه‌ر ئاستی‌ كچان دوو جه‌وله‌ی‌ یارییه‌كان ماوه‌ تا هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق دیاری‌ بكرێت وه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ كوڕانیش به‌ 4 یاری‌ و جه‌وله‌ی‌ دیكه‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌و یاریزانانه‌ ده‌بنه‌ نوێنه‌ری‌ عێراق بۆ پاڵه‌وانێتیه‌ ده‌ره‌كییه‌كان بؤ سالاَنى 2024 - 2025 .


PM:11:23:07/12/2024




ئه‌م بابه‌ته 908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌