كارین كه‌مال بووه‌ یه‌كه‌م یاریزانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ دوای‌ نۆ جه‌وله‌ له‌ یارییه‌كانی‌ قۆناغی‌ كۆتایی‌ پاڵه‌وانێتی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ كچانی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ، دواجار كارین كه‌مال كیژه‌ یاریزانی‌ تیمی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ توانی‌ به‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ نازناوی‌ ئه‌م وه‌رزه‌ی‌ پالاَوتنه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنێت و ببێته‌ یه‌كه‌م كیژه‌ یاریزانی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ ئه‌وه‌ش دوای‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ 7.5 خاڵ له‌ نۆ یاری‌ دا .

سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وته‌یان ، ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ئه‌ندام له‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ عێراق و سه‌رپه‌رشتیاری‌ گشتی‌ تیمه‌كانی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، جێگه‌ی‌ شانازییه‌ هه‌میشه‌ه پاڵه‌وانانی‌ شه‌تڕه‌نج له‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌بینرێن كه‌ بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ و له‌سه‌ر ئاستی‌ كچان دووباره‌ كارین كه‌مال له‌ یانه‌كه‌مان توانی‌ نازناوی‌ پالاَوتنه‌كه‌ له‌ نێو ده‌ كیژه‌ یاریزان به‌ده‌ست بهێنێت .

ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ كارین كه‌مال له‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ سێهه‌م جاره‌ له‌ مێژووی‌ دا ده‌بێته‌ پاڵه‌وان كه‌ له‌ سالاَنی‌ 2015 و 2016 و 2024 بووه‌ ، هه‌روه‌ك ووتیشی‌ له‌ هه‌مان پالاَوتنی‌ ئه‌م وه‌رزه‌ سالی‌ عه‌باس له‌ یانه‌ی‌ ئیتیصالات به‌ 7 خاڵ پله‌ی‌ دووه‌می‌ به‌ده‌ست هێنا و هه‌رچی‌ سارا مه‌سعودی‌ یاریزانی‌ یانه‌ی‌ خانزادی‌ شاری‌ هه‌ولێره‌ به‌ 6.5 خاڵ پله‌ی‌ سێهه‌می‌ ڕیزبه‌ندی‌ مسۆگه‌ر كردوو به‌و ئه‌نجامانه‌ش ئه‌و سێ‌ كیژه‌ یاریزانه‌ بوونه‌ یاریزانانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق .

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ پالاَوتنی‌ كچان ، ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ عێراق ووتی‌ ، له‌ ئێستادا یارییه‌كان به‌رده‌وامه‌ و سێ‌ یاریزانی‌ خاوه‌ن پله‌كانی‌ چواره‌م تا شه‌شه‌م له‌ ڕكابه‌ریدان تا دوو كیژیان ببێته‌ یاریزانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق و له‌ وه‌رزی‌ نوێدا له‌گه‌ڵ كارین و هاوڕێكانی‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ عێراق له‌ پاڵه‌وانێتێكاندا بكه‌ن .



PM:08:03:09/12/2024




ئه‌م بابه‌ته 804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌