پێشمه‌رگه‌ دوو خاڵی‌ گرنگی‌ به‌ده‌ست هێنا


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

تیمی‌ باله‌ی‌ پێشكه‌وتوانی‌ كوڕانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ توانیان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گرنگ به‌سه‌ر یانه‌ی‌ میقدادیه‌ به‌ده‌ست بهێنن .

ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ سێ‌ شه‌ممه‌ به‌رواری‌ 10 ی‌ 12 ی‌ 2024 و له‌ نێو هۆڵی‌ یانه‌كه‌ی‌ له‌ گه‌ڕه‌كی‌ ئاوباره‌ ، یاریزانانی‌ تیمی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ سێهه‌م یاری‌ خۆیاندا و له‌ چوارچێوه‌ی‌ یارییه‌كانی‌ جه‌وله‌ی‌ چواره‌م له‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق كۆمه‌ڵه‌ی‌ دووه‌م میوانداریان له‌ یانه‌ی‌ میقدادیه‌ كرد .

له‌و یارییه‌دا و هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌ردوو تیم به‌ ئاستێكی‌ به‌رز بینران و ڕكابه‌رییان بۆ به‌ده‌ست هێنانی‌ ئه‌نجامی‌ كۆتایی‌ ده‌كرد ، سه‌رئه‌نجام كوڕانی‌ پێشمه‌رگه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ پاڵه‌وان ئاسا توانیان به‌ ئه‌نجامی‌ 3 سێت به‌رامبه‌ر به‌ 2 سێت بردنه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنن و دوو خاڵی‌ گرنگی‌ یارییه‌كه‌ بۆ خۆیان یه‌كلا بكه‌نه‌وه‌ .

ئه‌مه‌و به‌و سه‌ركه‌وتنه‌شیان پێشمه‌رگه‌كان به‌ كۆی‌ 8 خاڵ له‌ سێ‌ یاریدا له‌ پێشه‌نگی‌ یانه‌كان ده‌بینرێن .


PM:07:29:10/12/2024




ئه‌م بابه‌ته 1124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌