پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوای ئه‌نجام دانی 11 جه‌وله له یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق ، دواجار و له نێو 16 یاریزانی ڕكابه‌ر ، ئاكار عه‌لی ساڵح له یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی پله‌ی سێهه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و بگاته ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق .
له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا كه له شاری نه‌ینه‌وا و له ژێر سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق یارییه‌كانی به‌ڕێوه چوو تێیداو له یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاكار به كۆكردنه‌وه‌ی حه‌وت خاڵ و نیو بووه سێهه‌م یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ وه‌رزی 2024 بۆ 2025 .
ئه‌مه‌و هه‌ردوو یاریزان ، ئه‌حمه‌د جه‌زا و ڕێباز ناصر له یانه‌ی پێشمه‌رگه پله‌كانی شه‌شه‌م و حه‌وته‌م یان به كۆی شه‌ش خاڵ و نیو به‌ده‌ست هێنا و به جیاوازی ته‌نیا نیو خاڵ له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پله‌ی پێنجه‌م له‌و پله‌یه جێگیر بوون .
جێگه‌ی باسه هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تڕه‌نجی عێراق له له پێنج یاریزان پێك دێت و ئه‌و یاریزانانه ده‌بنه نوێنه‌ری عێراق بۆ پاڵه‌وانێتیه ده‌ره‌كییه‌كان .