پێشمه‌رگه‌ یه‌كه‌می‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌یه‌تی‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ عێراق به‌ هاوكاری‌ لقی‌ یه‌كێتییه‌كه‌ی‌ و به‌ میوانداری‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ و له‌ نێو هۆڵی‌ شه‌هیدی‌ ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌د قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ یارییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ دووه‌می‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراقی‌ به‌ كۆتا هێنا .

له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ دووه‌م پێنج یانه‌ به‌شدار بوون كه‌ بریتی‌ بوون له‌ ( پێشمه‌رگه‌ ، نه‌ینه‌وا ، النعمانیه‌ ، المقدادیه‌ و حه‌بانیه‌ ) تێیداو له‌ یارییه‌كانی‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ ، تیمی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ میواندار توانیان به‌ چوار سه‌ركه‌وتنی‌ یه‌ك له‌ دوای‌ یه‌ك 11 خاڵ به‌ده‌ست بهێنن و به‌ یه‌كه‌می‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌یان ئه‌و قۆناغه‌ به‌ كۆتا بهێنن .

ئه‌مه‌و تیمی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ یه‌كه‌م یاری‌ خۆی‌ توانی‌ به‌ ئه‌نجامی‌ سێ‌ سێتی‌ یه‌كلایه‌نه‌ له‌ یانه‌ی‌ نه‌ینه‌وا بباته‌وه‌ و هه‌روه‌ك حه‌بانیه‌شی‌ به‌ هه‌مان ئه‌نجام تێپه‌ڕاند ، هه‌رچی‌ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ میقدادیه‌ بوو توانی‌ به‌ 3-2 سێت سه‌ركه‌وتنی‌ به‌سه‌ر تۆمار بكات و له‌ دوا یاریشیدا و به‌ ئه‌نجامی‌ 3-1 سێت له‌ تیمی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ النعمانیه‌ی‌ برده‌وه‌ و به‌و ئه‌نجامانه‌شی‌ و به‌ كۆی‌ 11 خاڵ توانی‌ ببێته‌ پاڵه‌وانی‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ یارییه‌كانی‌ وه‌رزی‌ 2024 - 2025 ی‌ خوله‌كه‌ .


PM:10:21:11/12/2024




ئه‌م بابه‌ته 1028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌