پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
جه‌وله‌ی یه‌كه‌م له یارییه‌كانی خولی خوار 16 سالاَنی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه چوو ، له‌و جه‌وله‌یه‌دا و له یه‌كه‌م یاری خۆی ، تیمی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌كه‌ی له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی میوانداری له یانه‌ی دهۆك كرد ، له‌و یارییه‌دا كه له كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه به‌رواری 14 12 ی 2024 به‌ڕێوه چوو تێیداو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وه‌ك نه‌ریتی هه‌میشه‌ییان تازه‌پێگه‌یشتوانی پێشمه‌رگه توانیان به ئاست و ئه‌نجام سه‌ركه‌وتووبن دوایی ئه‌وه‌ی گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌یان به ئه‌نجامی 6 - 1 گۆڵ له سودی خۆیان به كۆتاهێنا .
ئه‌مه‌و له گێمی دووه‌مدا ، له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی ڕاهێنه‌ر ، پێشمه‌رگه توانی گۆڵی حه‌وته‌م و دوا گۆڵی خۆی له‌و یارییه‌دا بكات و له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی دهۆكی میوان دووه‌م گۆڵی له یارییه‌كه‌ی یه‌كه‌می كه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ئه‌نجامی دا تۆمار كردوو سه‌رئه‌نجام پێشمه‌رگه‌ی سه‌وز پۆش توانیان به ئه‌نجامی 7 - 2 گۆڵ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و بوونه خاوه‌ن یه‌كه‌م 3 خاڵ له خوله‌كه‌دا .