پیرۆزبایی‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ پیرۆزبایی‌ له‌ دوو ڕاهێنه‌ری‌ به‌ ئه‌زموونی‌ تیپه‌كانی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ ده‌كات .

دوای‌ به‌شداریكردنیان له‌ خولی‌ ڕاهێنه‌ری‌ بۆ ئاستی‌ ( LEVEL B ) ئاسیاوی‌ تۆپی‌ پێ‌ و به‌ده‌ست هێنانی‌ بڕوانامه‌ی‌ ئه‌و ئاسته‌ ، به‌ ناوی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی‌ له‌ هه‌ردوو ڕاهێنه‌ر ( عوده‌ی‌ عه‌بدول خالق و هێمن تاهر ) ده‌كه‌ین كه‌ توانییان سه‌ركه‌وتوانه‌ به‌شداری‌ له‌ وانه‌ تیۆری‌ و پراكتیكێكانی‌ ئه‌و خولانه‌ بكه‌ن و بڕوانامه‌ی‌ ئه‌و ئاسته‌ به‌ده‌ست بهێنن .

هه‌روه‌ك یانه‌كه‌مان هیوای‌ سه‌ركه‌وتن یان بۆ ده‌خوازێت له‌ ئه‌ركه‌كانیان كه‌ مێژوویه‌كی‌ پڕ ده‌ست كه‌وت و ئه‌نجامیان هه‌بووه‌ و هیوادارین بتوانن له‌ نێو تیمه‌كانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌كانیان یه‌ك ده‌ست ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وته‌كان بۆ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ و شاری‌ سلێمانی‌ ئازیزمان بگیَڕنه‌وه‌ .

دووباره‌ پیرۆزبێت .

یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ 

15 / 12 / 2024


PM:09:03:15/12/2024




ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌