موایتایی‌ پێشمه‌رگه‌ خه‌لاَتی‌ ساڵی‌ ناوه‌ندی‌ وه‌رزشی‌ كوردستان یان پێبه‌خشرا


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

ناوه‌ندی‌ وه‌رزشی‌ كوردستان مه‌راسیمی‌ خه‌لاَتی‌ باشترینه‌كانی‌ ساڵی‌ بۆ ڕاهێنه‌ران و یاریزانانی‌ یارییه‌ جیاوازه‌كان ڕێك خستوو تێیداو تیمی‌ موایتایی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ توانییان له‌ باشترینه‌كانبن .

له‌ نێو هۆڵی‌ ته‌واو له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ، ناوه‌ندی‌ وه‌رزشی‌ كوردستان خه‌لاَتی‌ باشترین یاریزانانی‌ یارییه‌ جیاوازه‌كانی‌ كردوو تێیداو هه‌ریه‌ك له‌ ( به‌رهه‌م محه‌مه‌د  - ڕاهێنه‌ر ، به‌همه‌ن محه‌مه‌د ، بالاَ فاخر  و ڕێبه‌ر شه‌فیق ، یاریزانان ) قه‌ڵغانی‌ باشترین یاریزانانیان پێبه‌خشرا كه‌ له‌ وه‌رزی‌ 2023 بۆ 2024 توانیان چه‌ندین ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وت به‌ده‌ست بهێنن .

سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتنی‌ ئه‌و خه‌لاَتانه‌یان ، به‌رهه‌م محه‌مه‌د ڕاهێنه‌ری‌ تیمی‌ موایتایی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، سوپاسی‌ ناوه‌ندی‌ وه‌رزشی‌ كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ مه‌راسیمێكی‌ شایسته‌ی‌ بۆ پاڵه‌وانانی‌ یارییه‌ جیاوازه‌كان ڕێك خستبوو وه‌ خۆش به‌ختانه‌ش به‌نده‌ وه‌ك ڕاهێنه‌ری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق كه‌ خاوه‌ن چه‌ندین ده‌ست كه‌وت و ئه‌نجامین وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان ( به‌همه‌ن محه‌مه‌د له‌سه‌ر ئاستی‌ پێشكه‌توان له‌ پاڵه‌وانێتی‌ جیهان ، بالاَ فاخر له‌سه‌ر ئاستی‌ لاوان و ڕێبه‌ر شه‌فیق ) خه‌لاَتمان پێبه‌خشرا .

به‌رهه‌م ووتیشی‌ پیرۆزبایی‌ له‌ خۆمان و یانه‌كه‌مان ده‌كه‌م كه‌ توانیمان ئه‌و ده‌ست كه‌وته‌ش بكه‌ینه‌ دیارییه‌كی‌ دیكه‌ بۆ خۆمان و یانه‌كه‌مان و هیواداریشین بۆ ساڵی‌ 2025 له‌سه‌ر هه‌مان ڕێچكه‌ی‌ سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌رده‌وام بین و نازناو و ده‌ست كه‌وته‌كان بۆ یانه‌كه‌مان و شاری‌ سلێمانی‌ به‌ده‌ست بهێنین .


PM:03:41:22/12/2024




ئه‌م بابه‌ته 984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌