خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ تیمی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ خولی‌ نایابی‌ عێراق


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ تۆپی‌ باله‌ی‌ عێراق لیژنه‌ی‌ پێشبڕكێكانی‌ ڕاسپارد به‌ ئه‌نجام دانی‌ یارییه‌كانی‌ دووه‌م قۆناغی‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق .

ئه‌مه‌و لیژنه‌ی‌ ناوبراو واده‌ی‌ به‌ڕێوه‌ چوون و خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ ئه‌و قۆناغه‌ی‌ دیاری‌ كرد كه‌ تێیداو تیمی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ دووه‌می‌ یانه‌ به‌شداره‌كان ڕوبه‌ڕوی‌ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی‌ ( نینوی‌ ، حه‌بانیه‌ ، نعمانیه‌ و مقدادیه‌ ) ده‌بێته‌وه‌ .

بڕیاره‌ یارییه‌كانی‌ قۆناغی‌ دووه‌م له‌ به‌رواری‌ 24 ی‌ 12 ی‌ 2024 و له‌ نێو هۆڵی‌ سه‌ناعه‌ له‌ شاری‌ به‌غداد ده‌ست پێبكات و تێیداو تیمی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ یه‌كه‌م جه‌وله‌ی‌ یارییه‌كانی‌ ئه‌و قۆناغه‌دا چاوه‌ڕوان ده‌بێت و هه‌رچی‌ له‌ دووه‌م ڕۆژی‌ یارییه‌كانه‌ یانه‌كه‌ی‌ ڕكابه‌ری‌ تیمه‌ به‌هێزه‌ كان له‌ یه‌كه‌م یاری‌ خۆی‌ ڕوبه‌ڕوی‌ نینوێ‌ ده‌بێته‌وه‌ و هه‌روه‌ك له‌ دووه‌م یاری‌ و له‌ جه‌وله‌ی‌ سێهه‌م له‌به‌رامبه‌ر حه‌بانیه‌ یاری‌ ده‌كات و له‌ جه‌وله‌ی‌ چواره‌م و سێهه‌م یاری‌ ڕكابه‌ری‌ له‌به‌رامبه‌ر مقدادیه‌ ده‌كات و له‌ كۆتا یاری‌ و له‌ جه‌وله‌ی‌ پێنجه‌م هه‌وڵی‌ ده‌ست خشتنی‌ دوا خاڵه‌كانی‌ ده‌دات له‌به‌رامبه‌ر تیمی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ نعمانیه‌ .

خشته‌ی‌ ته‌واوی‌ یارییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ دووه‌م : 



PM:09:38:23/12/2024




ئه‌م بابه‌ته 936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌