پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری كه‌ربه‌لا و له‌سه‌ر یاریگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی ئه‌و شاره هه‌ردوو تیمی تۆپی پێی یانه‌ی كه‌ربه‌لا و پێشمه‌رگه ڕوبه‌ڕوی یه‌ك بونه‌وه .
ئه‌و یارییه كه له كاتژمێر 1:45 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه 24 ی 12 ی 2024 و له قۆناغی دووه‌می یارییه‌كانی جامی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه چوو تێیداو دوایی یارییه‌كی به‌هێز و یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیم به بێ گۆڵ له كاتی یاسایی ، دواجار كوڕانی پێشمه‌رگه توانیان به ئه‌نجامی 4-3 گۆڵ به لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و به‌و ئه‌نجامه‌شیان گه‌یشتنیان به قۆناغی سێهه‌می یارییه‌كانی جامی یانه‌كانی عێراق مسۆگه‌ر كرد .
جێگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه تیمی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له یه‌كه‌م یاریان سه‌ركه‌وتنیان له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی فه‌هد تۆمار كرد ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو تیم له كاتی یاسایی به گۆڵێك یه‌كسان بوون و دواتر و به لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان كوڕانی پێشمه‌رگه به ئه‌نجامی 3 گۆڵی بێ وهلاََم سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا .