پێشمهرگه سپۆرت -
براهیم دیاز گرێبەستێکی پاریس سان جێرمان رەتکردووەتەوە .
تۆری ریلیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە، یانەی پاریس سانجێرمان لەسەر داوای تایبەتی لویس ئێنریکی ڕاهێنەری یانەی یانەکە، لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ڕابردوودا هەوڵی گواستنەوەی براهیم دیازی ئەستێرەی مەغریبیی داوە .
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دیاز گرێبەستەکەی ڕەتکردووەتەوە، هەرگیز بیری لەوە نەکردۆتەوە ڕیال مەدرید جێبهێڵێت، بۆ ئەوەی خەونەکەی بەدیبهێنێت کە بەردەوام بێت لە یاریکردن لەو یانە ئیسپانییە و بردنەوەی نازناوەکان لەگەڵیدا .
دیاز لەم وەرزەدا تەنها 836 خولەک لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بەشداری پاڵەوانێتییە جیاوازەکانی کرد، تیایدا دوو گۆڵی تۆمارکرد و سێ ئەسیستیشی کردووە .