پێشمه‌رگه‌ له‌ حه‌بانیه‌ی‌ برده‌وه‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

تیمی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ دووه‌م یاری‌ خۆی‌ له‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ئه‌نجام دا .

كاتژمێر 4:00 ی‌ ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ 26 ی‌ 12 ی‌ 2024 و له‌ نێو هۆڵی‌ داخراوی‌ یانه‌ی‌ سه‌ناعه‌ هه‌ردوو تیمی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ و حه‌بانییه‌ له‌ جه‌وله‌ی‌ سێهه‌می‌ یارییه‌كانی‌ خوله‌كه‌ به‌ یه‌ك گه‌یشتن و تێیداو دوایی‌ پیشان دانی‌ ئاستێكی‌ به‌رز دواجار پێشمه‌رگه‌كان توانیان به‌ ئه‌نجامی‌ سێ‌ سێتی‌ یه‌كلایه‌نه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و به‌و ئه‌نجامه‌ش تیمی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ توانی‌ به‌ به‌ده‌ست هێنانی‌ ئه‌و سێ‌ خاڵه‌ی‌ یارییه‌كه‌ی‌ خاڵه‌كانی‌ بۆ 17 خاڵ به‌رز بكاته‌وه‌ .


PM:09:16:26/12/2024




ئه‌م بابه‌ته 468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌