به‌ بردنه‌وه‌ی‌ له‌ نعمانیه‌ پێشمه‌رگه‌ پاڵه‌وانی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ دووه‌می‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق بوو


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

تیمی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ دوا یاری‌ خۆی‌ له‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ئه‌نجام دا .

كاتژمێر 4:00 ی‌ ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ 28 ی‌ 12 ی‌ 2024 و له‌ نێو هۆڵی‌ سه‌ناعه‌ له‌ شاری‌ به‌غدادی‌ پایته‌ختی‌ عيَراق جه‌وله‌ی‌ پێنجه‌م و دوا جه‌وله‌ی‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق بۆ كۆمه‌ڵه‌ی‌ دووه‌م به‌ڕێوه‌ چوون .

له‌و جه‌وله‌یه‌دا و له‌ دوا یاری‌ خۆی‌ تیمی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ نعمانیه‌ یاری‌ كردوو توانی‌ به‌ ئه‌نجامی‌ سێ‌ سێتی‌ یه‌كلایه‌نه‌ و به‌ خاڵه‌كانی‌ 25 ، 23 و 25 ، 18 و 25 ، 22 براوه‌بن .

به‌و سه‌ركه‌وتنه‌شیان و بێ‌ شكست له‌ ته‌واوی‌ یارییه‌كانی‌ هه‌ردوو قۆناغدا تیمه‌كه‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ 23 خالَ و به‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ دووه‌م گه‌يشته‌ یارییه‌كانی‌ قۆناغی‌ هه‌شت تیمی‌ .


PM:07:30:28/12/2024




ئه‌م بابه‌ته 876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌