پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوای كۆتاهاتنی یارییه‌كانی هه‌ردوو قۆناغی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ، لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێهه‌می ئاشكرا كرد .
له‌و ڕیزبه‌ندیه و له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م یانه‌ی شوڕته به 16 خاڵ یه‌كه‌م و غازی جنوب 14 خاڵی كۆكرده‌وه و دووه‌م بوو ، هه‌روه‌ك یانه‌ی هیت به 5 خاڵ سێهه‌می ڕیزبه‌ندی گرتووه .
ئه‌مه‌و له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ، تیمی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به 23 خاڵ له 8 یاری و بێ شكست یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بوو هه‌روه‌ك یانه‌ی نینوێ به 17 خاڵ و میقدادیه به 14 خاڵ پله‌كانی دووه‌م و سێهه‌م یان گرتووه .
له دوا كۆمه‌ڵه و كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌م یانه‌ی هه‌ولێر 15 خاڵی كۆكرده‌وه به یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گه‌یشته قۆناغی هه‌شت تیمی و مه‌صافی شیمال به 14 خاڵ دووه‌م و ده‌غاره‌ش ته‌نیا 4 خاڵی هه‌یه و سێهه‌مه .
به‌و ئه‌نجامانه‌ش له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م ( یانه‌كانی شوڕته و غاز جنوب ) گه‌یشتنه قۆناغی هه‌شت تیمی و له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ( پێشمه‌رگه و نینوی ) بلیتی گه‌یشتنی قۆناغی هه‌شت تیمیان بڕی و هه‌رچی له كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌مه یانه‌كانی ( هه‌ولێر و مه‌صافی شیمال ) به‌و قۆناغه شادبوون .
سه‌باره‌ت به ته‌واوكاری یانه‌كانی قۆناغی هه‌شت ، ڕێبوار نوری جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ( هیت ، مقدادیه و ده‌غاره ) له كۆمه‌ڵه‌كانی یه‌كه‌م تا سێهه‌م له پله‌ی سێهه‌می ڕیزبه‌ندی دان و ئه‌و سێ یانه‌یه خولێكی دوو ڕۆژه‌یان بۆ ده‌كرێته‌وه و دوو یانه‌یان ده‌گه‌نه قۆناغی هه‌شت تیمی وه دواتر یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شت تیمی به شێوازی چوون و هاتن ئه‌نجام ده‌درێت كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت زیاتر له چوار مانگ بخایه‌نێت .
ڕیزبه‌ندی یانه‌كان :