پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی به‌شداریان له خولی خوار 14 ساڵی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ، تیمی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی چڕ ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن .
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و وه‌ك ئاماده‌كاری زیاتر تیمه‌كه دوو یاری دۆستانه‌ی ئه‌نجام دا و له یه‌كه‌م یاری دا و له‌سه‌ر یاریگه‌كه‌ی له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی میوانداری له تیمی تۆپی پێی فێرگه‌ی یانه‌ی زه‌ڕایه‌ن كردوو ئه‌نجام هه‌ردوو تیم به دوو گۆڵ یه‌كسان بوون .
ئه‌مه‌و له دووه‌م یاری تیمه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ڕووی كرده شاری هه‌ڵه‌بجه و بوونه میوانی فێرگه‌ی ئاسۆ و له‌و یارییه‌دا تیمی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه دوای پیشان دانی ئاستێكی به‌رز توانیان به ئه‌نجامی سێ گۆڵی یه‌كلایه‌نه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن .
جێگه‌ی باسه ، تیمی تۆپی پێیی خوار 14 ساڵی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له خولی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق به‌شداری ده‌كات كه خۆی له یانه‌كانی خولی ئه‌ستێره‌كان و نایاب ده‌بینێته‌وه .