جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ پێشوازی‌ له‌ شاندێكی‌ یانه‌ی‌ دیاله‌ كرد


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

به‌مه‌به‌ستی‌ پته‌وتركردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌ وه‌رزشییه‌كان شاندێکی كارگێڕی‌ یانەی وەرزشی دیالە كه‌ پێك هاتبوون له‌ ( محمد عبد رضا ، د ، كمال جاسم ،ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ و مجید مندلاوی سه‌رپه‌رشتیاری‌ تیمی‌ تۆپی‌ پێی‌ یه‌كه‌م  و مصطفی‌ سعید ڕاهێنه‌ری‌ تیمی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ ناوبراو ) سه‌ردانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزوشی‌ پێشمه‌رگه‌یان كردوو له‌لایه‌ن به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ پێشوازی‌ كران .

له‌و میواندارییه‌ دۆستانه‌ وه‌رزشییه‌دا كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ كاروان حه‌مه‌ فه‌ره‌ج سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ سلێمانی‌ و د ، نازم جه‌بار وانه‌بێژی‌ ئاسیاوی‌ ئاماده‌ی‌ بوون ، سه‌ره‌تا شاندی‌ یانه‌ی‌ دیاله‌ سوپاسی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌یان كرد كه‌ له‌ وه‌رزی‌ ڕابردووی‌ خولی‌ نایاب ڕۆڵێكی‌ گرنگیان له‌ نێو یاریگه‌ بینی‌ له‌ یاری‌ نێوان یانه‌كه‌یان و یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ خۆشه‌ویست كه‌ هه‌میشه‌ ئه‌وان هه‌ڵگری‌ په‌یامی‌ وه‌رزش و پێكه‌وه‌ی‌ بوون .

هه‌روه‌ك جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌ په‌ره‌پێدانی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕۆڵی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌شیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌رز نرخاند كه‌ كاردانه‌وه‌كانی‌ كارگیِڕی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ و حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد هه‌میشه‌ له‌ لوتكه‌دا بوون .

پاشان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ستایشی‌ وته‌كانی‌ میوانانی‌ كردوو دووپاتی‌ كرده‌وه‌ كه‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ وه‌رزش بۆ ململانێ‌ و كرده‌وه‌ نا وه‌رزشییه‌كان ناكات به‌ڵكوو ده‌مانه‌وێت پێكه‌وه‌ وه‌رزش له‌سه‌ر ئاستی‌ ولاَت په‌ره‌ پێبده‌ین و خزمه‌ت به‌ چینی‌ وه‌رزشكاران و لاوانمان بكه‌ین ، ئه‌وه‌ش ته‌نیا به‌ یه‌ك یانه‌ ناكرێت به‌ڵكوو ده‌بێت سه‌رجه‌م یانه‌كان له‌ ئاسته‌ جیاوازه‌كان ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرن .

موراد ى جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ به‌ گرنگی‌ زانی‌ كاری‌ پێكه‌وه‌ی‌ بكه‌ن و و پێزانینی‌ خۆی‌ بۆ یانه‌ی‌ دیاله‌ و كارگیِڕی‌ یانه‌كه‌ش ده‌ربڕی‌ بۆ سه‌ردانه‌كه‌یان و هیوای‌ خواست به‌و ڕۆح و گیانه‌ وه‌رزشیه‌وه‌ كاربكه‌ن و به‌رده‌وامبن .

لە كۆتایشدا هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە وەرزش پردێکە بۆ پەیوەندی مرۆیی و کۆمەڵایەتی نێوان هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە، ئاماژەیان بە پێویستی بەردەوامیدان بەم جۆرە دەستپێشخەرییانە کرد کە بەشدارن لە دروستکردنی ژینگەیەکی وەرزشی کە بەها بەرزەکان و یەکگرتوویی نیشتمانی بەرز بکاتەوە.



PM:10:15:03/01/2025




ئه‌م بابه‌ته 1004 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌