پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ به‌شداریان له یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شتی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ، تیمی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه مه‌شقه ئاماده‌كارییه‌كانی به شێوه‌یه‌ه‌كی چڕ ده‌ست پێكرده‌وه .
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاریه‌كانیان د ، سه‌لاَح كانه‌بی ڕاهێنه‌ری تیمی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیمه‌كه‌مان له قۆناغه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می پالاَوتن به پله‌ی یه‌كه‌م و به كۆكردنه‌وه‌ی 23 خاڵ توانیمان بگه‌ینه یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شت تیمی كه ئه‌و قۆناغه ده‌بێته ، قۆناغی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان ، كانه‌بی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه له‌گه‌ڵ پێكانی یه‌كێك له یاریزانه به‌هێزه‌كانیان به‌لاَم هه‌وڵه‌كانیان چڕ كردۆته‌وه بۆ ئه‌نجام له‌و قۆناغه‌دا كه ڕكابه‌ری به‌هێز به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت .
جێگه‌ی باسه تیمی باله‌ی یانه‌ی وه‌ززشی پێشمه‌رگه له قۆناغی پالاَوتن توانی له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می یانه به‌شداره‌كان كه خۆی له پێنج تیم ده‌بینێوه به بێ شكست و به پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بگاته یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شتی یارییه‌كانی خوله‌كه كه بڕیاره له ناوه‌ڕاستی مانگی 1 ی 2025 یارییه‌كانی ده‌ست پێبكات .