یانه‌ی‌ هیت پاشه‌ كشه‌ی‌ كردوو المقدادیه‌ و الدغاره‌ گه‌یشتنه‌ قۆناغی‌ هه‌شت


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

پاش ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ عێراق بڕیاری‌ دا له‌ سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ 1 ی‌ 2025 و به‌به‌شداری‌ تیمی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ ( هیت ، المقدادیه‌ و الدغاره‌ ) خولێكی‌ دوو ڕۆژه‌ بۆ ئه‌و یانانه‌ ڕێك بخات ، تا دوو تیم یان بگه‌نه‌ قۆناغی‌ هه‌شت تیمی‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ، دواجار و پێش ده‌ست پێكی‌ یارییه‌كانی‌ ئه‌و قۆناغه‌ ، یانه‌ی‌ هیت به‌ فه‌رمی‌ و به‌ هۆكارێكی‌ تایبه‌ت به‌ یانه‌كه‌ پاشه‌كشه‌ی‌ له‌ یارییه‌كان ڕاگه‌یاند .

ئه‌مه‌و یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ عێراق دوای‌ پیشان دانی‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ بۆ داواكه‌ی‌ یانه‌ی‌ هیت بریاری‌ دا كه‌ له‌ كاتژمێر 3:00 ی‌ پاش نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو ڕێكه‌وتی‌ 11 ی‌ 1 ی‌ 2025 و به‌به‌شداری‌ نوێنه‌ری‌ یانه‌كانی‌ ( غاز جنوب ، شوڕته‌ ، پێشمه‌رگه‌ ، هه‌ولێر ، مه‌صافی‌ شیمال ، المقدادیه‌ ، الدغاره‌ و نینوی‌ ) و له‌ نێو هۆڵی‌ شه‌عب له‌ شاری‌ به‌غداد كۆبونه‌وه‌ی‌ هونه‌ری‌ بۆ ده‌ست پێكی‌ یارییه‌كانی‌ قۆناغی‌ هه‌شت ئه‌نجام بدات .

جێگه‌ی‌ وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ تیمی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ قۆناغی‌ پالاَوتن توانی‌ به‌ سه‌ركه‌وتنه‌ یه‌ك له‌ دوای‌ یه‌كه‌كانی‌ و به‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م بگاته‌ قۆناغی‌ هه‌شت تیمی‌ خوله‌كه‌ .



PM:07:28:08/01/2025




ئه‌م بابه‌ته 808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌