پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لە کۆبونەوەی ئاسای خۆیدا بڕیاری دا بە ئه‌نجام دانی کۆبونەوەی دەستەی گشتی یانەکەی .
سەبارەت بەو کۆبونەوەیە م ، شێرزاد محەمەد حەسەن سکرتێری یانەکە بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاند کە بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠ ئەندامی دەستەی گشتی یانەکەیان و لە بەرواری ١٣ / ١ / ٢٠٢٥ و لە کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکی پاش نیوەڕۆ لە نێو هۆڵی شه‌هیدی ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌د کۆبونەوەکە بەڕێوە دەچێت کە تێیداو تەواوی چالاکی و ئەنجامی تیمەکان و یاریزانانی پاڵەوانیان لە ڕاپۆرتی یانە دەخوێنرێتەوە جگەلە خستنە ڕووی خەرجی و داهاتی یانە کە بەشی ژمێریاری لە ڕاپۆرتی خۆیان باسی لێوه‌ده‌كه‌ن و ته‌واوی ئه‌و بڕگانه‌ش تایبه‌ت ده‌بێت به چالاكییه‌كانی یانه‌كه‌مان بۆ ساڵی 2024 .