یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ پیشه‌گه‌ره‌كه‌ی‌ ناساند


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

به‌ مه‌به‌ستی‌ به‌هێزتر بوونی‌ تیمی‌ باله‌ی‌ یانه‌كه‌ی‌ بۆ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ عێراق ، یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ پیشه‌گه‌رێكی‌ بانگێشتی‌ پێكهاته‌ی‌ تیمه‌كه‌ی‌ كرد .

له‌ نێو باره‌گه‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ و به‌ ئاماده‌بوونی‌ حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ و م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌نی‌  سكرتێر و د ، سه‌لاَح كانه‌بی‌ ڕاهێنه‌ری‌ تیمی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ گرێبه‌ستی‌ ( محه‌مه‌د مه‌هدی‌ عه‌لی‌ ) یاریزانی‌ پیشه‌گه‌ری‌ ئێرانی‌ واژۆ كرا .

له‌و مه‌راسیمه‌دا جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ وێڕای‌ به‌خێر هێنان له‌و یاریزانه‌ لاوه‌ هیوای‌ خواست له‌م وه‌رزه‌دا و له‌گه‌ڵ یاریزانانی‌ هاوڕێی‌ له‌ تیمی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ پێَشمه‌رگه‌ بتوانن ئاستێكی‌ به‌رز پیشان بده‌ن و به‌ تواناكانی‌ خۆیان سه‌لمێنه‌ری‌ ده‌ست كه‌وته‌كانبن .

پاشان محه‌مه‌د مه‌هدی‌ پیشه‌گه‌ر خۆی‌ به‌ خۆشحاڵ زانی‌ كه‌ بۆ یه‌كه‌م جاره‌ له‌ مێژووی‌ وه‌رزشی‌ خۆیدا ڕوو ده‌كاته‌ خولی‌ عێراقی‌ و له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌شداری‌ له‌ یارییه‌كانی‌ ئه‌و خوله‌ به‌هێزه‌ ده‌كات و هیواخوازیش بوو بتوانن ئه‌نجامی‌ كاریگه‌ر به‌ده‌ست بهێنن و ووتیشی‌ هیچ ئه‌نجامێك به‌ قورس نازانم گه‌ر هه‌وڵی‌ بۆ بده‌یت .

له‌ كۆتایشدا گرێبه‌ستی‌ یاریزانی‌ ناوبراو واژۆ كراو به‌ فه‌رمی‌ به‌ میدیاكان ناسێندرا .

( c v ) یاریزان 

ناو : محه‌مه‌د مه‌هدی‌ عه‌لی‌ 

له‌ دایك بووی‌ ساڵی‌ 2000 - ولاَتی‌ ئێران - كرماشان

به‌رزی‌ بالاَ : 196 سم

پێگه‌ی‌ : 4 

ماوه‌ی‌ 14 ساڵه‌ یاری‌ ده‌كات و له‌ لیگی‌ پله‌ یه‌كی‌ ولاَتی‌ ئێران یاری‌ بۆ یانه‌كانی‌ ( یاران شیدی چالوس ، ئاریا تونكابون ، كاسپیه‌نی‌ گیلان ، سه‌رف قامه‌تان - هه‌مه‌دان ، زه‌ڕین ئه‌سكان میان دووناب ) و له‌ لیگی‌ مومتازی‌ ئه‌و ولاَته‌ به‌رگی‌ یانه‌كانی‌ ( ئازه‌ر باتری‌ - ئورمییه‌ ، عقاب نهاجا ) ی‌ پۆشیوه‌  ، جگه‌له‌وه‌ی‌ وه‌ك یاریزانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ لاوانی‌ ئێران بانگێست كراوه‌ و له‌ ساڵی‌ 2019 شدا به‌شداری‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ ئۆڵۆمپیكی‌ سیزم له‌ شاری‌ ووهان چین كردووه‌ .




PM:10:47:09/01/2025




ئه‌م بابه‌ته 1932 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌