پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری به‌غداد و له نێو هۆڵی شه‌عب و به ئاماده بوونی نوێنه‌ری هه‌شت یانه‌ی به‌شداری خولی نایاب ، كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری بۆ ده‌ست پێكی یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شتی خوله‌كه بۆ ساڵی 2024 - 2025 به‌ڕێوه چوو .
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه به‌رواری 11 ی 1 ی 2024 ئه‌نجام درا تێیداو بڕیار درا كه یارییه‌كان له به‌رواری 24 ی مانگی 1 ی 2025 ده‌ست پێبكات و كه به شێوازی چوون و هاتن ئه‌نجام ده‌درێن .
ئه‌مه‌و له جه‌وله‌ی یه‌كه‌م ، تیمی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له به‌رواری ئاماژه پێدراو میوانداری له یانه‌ی شوڕته ده‌كات .
هه‌روه‌ك المقدادیه ده‌بێته میوانی یانه‌ی نینوی و مه‌صافی شیمال و ده‌غاره‌ش له نێو هۆڵی یانه‌ی بلد به یه‌ك ده‌كه‌ن ، دواجار و یانه‌ی هه‌ولێر له نێو هۆڵی ئه‌كاد له عه‌نكاوه ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی غازی به‌سره ده‌بێته‌وه .
ئه‌مه‌و بڕیاره جه‌وله‌ی دووه‌می یارییه‌كانی خوله‌كه له به‌رواری 31 ی هه‌مان مانگ به‌ڕێوه بچێت و شوڕته و غاز جنوب له نێو هۆڵی شوڕته له به‌غدادی پایته‌خت به یه‌ك ده‌كه‌ن و ده‌غاره‌ش میوانداری له هه‌ولێر ده‌كات ، له لایه‌كی دیكه‌وه المقدادیه و مه‌صافی شیمال له هۆڵی دیالی یارییه‌كه‌یان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پێشمه‌رگه‌ش میوانداری له نینوی ده‌كات .
خشته‌ی یارییه‌كان /