36 كوڕ و كچه‌ یاریزانی‌ پێشمه‌رگه‌ میوانی‌ ولاَتی‌ ئێرانن


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یه‌كێتی‌ كاراتێی‌ سه‌پكی‌ شۆتۆكان ( S K I ) به‌به‌شداری‌ هه‌شت ولاَت پاڵه‌وانێتی‌ كاراتێی‌ كوڕان و كچان له‌ ولاَتی‌ ئێران ڕێك ده‌خات .

له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا ، تیمی‌ كاراتێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاسته‌كانی‌ كوڕان و كچان به‌شداری‌ ده‌كات و ئه‌رسه‌لان مورادی‌ ڕاهێنه‌ری‌ گشتی‌ تیمه‌كه‌ش زانیاری‌ زیاتری‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت دا و ووتی‌ ، تیمی‌ كاراتێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌شداره‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ كاراتێی‌ سه‌پكی‌ شۆتۆكان كه‌ یارییه‌كانی‌ له‌ شاری‌ تاران به‌ڕێوه‌ ده‌چێت .

هه‌روه‌ك ئه‌رسه‌لان ئاماژه‌ی‌ پێدا كه‌ تیپه‌یان به‌ كوڕان و كچان له‌ 36 یاریزان پێك دێن كه‌ به‌ سوپاسه‌وه‌ ته‌واوی‌ شانده‌كه‌ی‌ یانه‌كه‌یان میوانی‌ یه‌كێتی‌ كاراتێی‌ ولاَتی‌ ئێرانن له‌ به‌رواری‌ 20 تا 26 ی‌ مانگی‌ 1 ی‌ 2025 .

مورادی‌ ووتی‌ كه‌ ئه‌مه‌ دووه‌م خولی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یه‌ و له‌ شاری‌ تاران ئه‌نجام ده‌درێن .

سه‌باره‌ت به‌ شێوازی‌ به‌ڕێوه‌ چوونی‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ ڕاهێنه‌ری‌ گشتی‌ تیمی‌ كاراتێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ووتی‌ ، له‌ ته‌مه‌نه‌كانی‌ 14 و 15 ، 16 و 17 و پێشكه‌وتوانی‌ كوڕان كچان به‌شداری‌ له‌ ڕكابه‌رییه‌كان ده‌كه‌ن كه‌ یارییه‌كانی‌ كچان له‌ ڕۆژانی‌ 20 تا 23 ی‌ مانگ و یارییه‌كانی‌ كوڕان له‌ به‌رواری‌ 24 و 25 ی‌ مانگ ئه‌نجام ده‌درێن .

دواجار ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا كه‌ دووه‌مین خولێتی‌ ولاَتانی‌ ( ئه‌رمینیا ، عێراق ، ئه‌فغانستان ، ئێران به‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ پاریزگه‌كانی‌ یه‌وه‌ ، عه‌مان ، پاكستان ) به‌شداری‌ ده‌كه‌ن .

-------------------------------------------------------------------------




PM:11:29:19/01/2025




ئه‌م بابه‌ته 584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌