پێشمه‌رگه‌ گرێبه‌ستێكی‌ نوێی‌ ڕاگه‌یاند


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

به‌مه‌به‌ستی‌ تۆكمه‌كردنی‌ پێكهاته‌ی‌ تیمه‌كه‌ی‌ بۆ خولی‌ نایابی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ، یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ گرێبه‌ستی‌ یاریزانێكی‌ نوێی‌ ڕاگه‌یاند .

له‌ نێو یاریگه‌ی‌ فه‌رمانده‌یی‌ و به‌ ئاماده‌بوونی‌ وسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری‌ گشتى تیمی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ یاریزان  ( میران محه‌مه‌د ) به‌ میدیاكان ناسێنرا .

میران له‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ كردوو له‌ هێڵه‌كانی‌ هێرشبه‌ر و ناوه‌ڕاست یاری‌ ده‌كات .


PM:09:47:23/01/2025




ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌