پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
جه‌وله‌ی دووه‌م له قۆناغی یه‌كه‌می یارییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت .
لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق بڕیاری دا له ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو ڕێكه‌وتی 31 ی 1 ی 2025 یارییه‌كانی جه‌وله‌ی دووه‌می قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق قۆناغی هه‌شت تیمی به‌ڕێوه ببات .
له‌و جه‌وله‌یه‌دا ، تیمی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له نێو هۆڵ و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی میوانداری له یانه‌ی نینوی ده‌كات و یارییه‌كه‌ش له كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌و ڕۆژه به‌ڕێوه بچێت .
ڕاهێنه‌ری تیمی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماده‌كارییه‌كانیانی خسته ڕوو .
د ، سه‌لاَح كانه‌بی ڕاهێنه‌ری تیمی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیمه‌كه‌مان 13 یاری دیكه‌ی له هه‌ردوو قۆناغی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق له پێشه‌و ئاماده‌كاری به‌رده‌وامان ده‌بێت تا به ئه‌نجامه‌كانمان ده‌گه‌ین .
كانه‌بی ووتیشی بۆ ئه‌م یارییه‌كان ئاماده‌كاری ته‌واو ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت له‌م جه‌وله‌یه‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین .
جێگه‌ی باسه ، له هه‌مان ڕۆژ سێ یاری دیكه به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیداو شوڕته و غاز جنوب لوتكه‌ی ئه‌و جه‌وله‌یه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هه‌روه‌ك یانه‌ی ده‌غاره میوانداری له یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات و میقدادیه و مه‌صافی شیمال-یش له نێو هۆڵی دیاله ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بنه‌وه .