پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌كه‌مان ناوه‌ڕۆكی لێدوانه‌كه‌ی ئه‌سعه‌د ئیسماعیل - ی سه‌رپه‌رشتیاری تیمی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه یه‌و ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاره بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ڕۆژی 29 ی مانگی 1 ی 2025 له شاری به‌غداد و له نێو هۆڵی ئه‌نته‌ر ڕكابه‌رییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی نایاب به‌به‌شداری 14 یانه ده‌ست پێده‌كات .
هه‌روه‌ك ئه‌سعه‌د ئاماژه‌ی پێدا كه یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه ، خانزاد ، برایه‌تی ، مه‌لیك ، ئیتیصالات ، كاره‌با ، سه‌ماوه ، قادسیه ، عشتار ، قیساره ، الفكر ، الرسیل ، العمال و الهدف ) له‌م وه‌رزه به‌شداری له پاڵه‌وانێتی یانه نایابه‌كان ده‌كه‌ن كه له قۆناغی یه‌كه‌مدا شه‌ش جه‌وله‌ی یارییه‌كان و له دووه‌م قۆناغدا 7 جه‌وله ئه‌نجام ده‌درێت .
سه‌باره‌ت به شێوازی به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كان ناوبراو وتی ، بۆ هه‌ر تیمێك ده‌بێت به 14 یاریزان به‌شداری بكات كه به‌م شێوه‌یه دابه‌ش كراون ( هه‌شت یاریزانی پێشكه‌وتوو - كوڕان ، دوو كیژه یاریزان ، دوو یاریزانی خوار 20 ساڵ و دوو یاریزانی بێچوه شێران ) .
له درێژه‌ی لێدوانه تایبه‌ته‌كه‌ی بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ووتی ، هه‌ر تیمێك ده‌توانێت به یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتوان پێكهاته‌كه‌ی به‌هێزتر بكات به‌لاَم وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه جگه‌له‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه له ڕیزی یانه نایابه‌كانین و ئه‌نجامی به‌رچاویشمان هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا و بۆ ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا به یاریزانی خۆمان به‌شداری پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌كه‌ین و ڕكابه‌ریش ده‌بین .
دواجار ئیسماعیل ، ناوی یاریزانانی پێشمه‌رگه‌ی ئاشكرا كرد كه بریتی ده‌بن له ( ته‌ها جه‌لال ، زۆزگ سه‌لاَح ، ئاكار عه‌لی ، ئاریان عه‌لی ئیحسان ، ڕه‌وه‌ند حامید ، ڕێباز ناصر ، ئه‌حمه‌د جه‌زا ، كارین كه‌مال ، نالی محه‌مه‌د و شارۆ سه‌میر ) .