پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له درێژه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق قۆناغی یه‌كه‌م ، پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 31 / 1 / 2025 سێ یاری له جه‌وله‌ی دووه‌می ئه‌و قۆناغه ئه‌نجام دران .
له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی یانه‌كه‌ی ، تیمی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری له تیمی باله‌ی یانه‌ی نینوی كردوو دوایی یارییه‌كی به‌هێز پێشمه‌رگه‌كان توانیان به ئه‌نجامی سێ سێتی بێ وه‌لاَم و به خاڵه‌كانی ( 25 - 12 و 25 - 15 و 25 - 16 ) سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و به‌و سه‌ركه‌وتنه‌شیان یه‌كه‌م سێ خاڵی گرنگیان كۆكرده‌وه .
ئه‌مه‌و له یارییه‌كی دیكه‌ی خوله‌كه ، تیمی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر بوونه میوانی یانه‌ی ده‌غاره و توانیان سه‌ركه‌وتن له یارییه‌كه‌یان به‌ده‌ست بهێنن ، هه‌رچی ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ بوو له شاری به‌غداد لوتكه‌ی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی دووه‌می قۆناغی یه‌كه‌م له نێوان تیمی باله‌ی یانه‌كانی شوڕته و غازی به‌سره به‌ڕێوه چوو ، له‌و یارییه‌دا شوڕته‌كان غازیان توشی شۆك كرد دوای ئه‌وه‌ی به ئاستێكی به‌رزه‌وه و به ئه‌نجامی سێ سێتی یه‌كلایه‌نه سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا و كۆی خاڵه‌كانیان بۆ 6 خاڵ به‌رز كرده‌وه .