پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
خولی ئه‌كادیمایی سلێمانی بۆ فێرگه‌كانی سنوره‌كه‌ی كه ده یانه تێیدا به‌شدار بوو كۆتایی هات .
كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌رۆی ڕۆژی شه‌ممه 1 ی شوباتی 2025 و له نێو یاریگه‌ی داخراوی چیا ، یاری كۆتایی خولی ئه‌كادیمیایی سلێمانی له نێوان فێرگه‌ی سلێمانی و فێرگه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه چوو .
له‌و یارییه‌دا یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان به ئاست و ئه‌نجام سه‌ركه‌وتووبن دوایی ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 4-2 گۆڵ سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا و نازناوی ئه‌و خوله‌یان برده‌وه كه ده یانه تێیدا به‌شدار بوون و بۆ ته‌مه‌نه‌كانی 2015 و 2016 ڕێكخرا بوو .
جێگه‌ی باسه فێرگه‌ی پێشمه‌رگه توانی له كۆی شه‌ش یاری به پێنج سه‌ركه‌وتن و یه‌ك شكست نازناوی ئه‌و خوله دۆستانه‌یه به‌ده‌ست بهێنێت .
ئه‌نجامی یارییه‌كانی فێرگه‌ی پێشمه‌رگه :
پێشمەرگە ٢-٣ سلێمانی
پێشمەرگە ٣-٠ گوندی ئەڵمانی
پێشمەرگە ٣-٠ ناری
پێشمەرگە ٤-٣ ئاشتی
پێشمەرگە ٢-١ دەربەندی خان - چوار گۆشه‌ی زێڕین
پێشمەرگە ٤-٢ سلێمانی - یاری كۆتایی