پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوای سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكی لیژنه‌ی یه‌كسانی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز و وه‌رگرتنی پۆستی ئه‌ندامێتی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق ، به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی له خاتوو له‌یلا محه‌مه‌د ئه‌مین كرد كه توانی به كۆی ده‌نگ سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردنی لیژنه‌ی یه‌كسانی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به‌ده‌ست بهێنێت و ڕاسته‌وخۆ ببێته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق .
هه‌روه‌ك جێگری سه‌رۆكی یانه پاڵپشتی یانه‌كه‌یانی بۆ خاتوو له‌یلا دووپات كرده‌وه و هیوایی خواست كاری پێكه‌وه‌ی بۆ خزمه‌ت به ژێر خانی وه‌رزشی شاری سلێمانی بكه‌ن و به‌ڕێزیان ببێته داكۆكیی كار له مافی وه‌رزشكاران .
حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جه‌ختی كرده‌وه كه وه‌رگرتنی ئه‌و پۆستانه له‌لایه‌ن خاتونێكی شاری سلێمانی نیشان ده‌ری پێشكه‌وتنی وه‌رزشی خانمانه كه له سه‌ده‌ی ڕابردووه و شاری سلێمانی توانیویه‌تی داینه‌مۆی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی وه‌رزشی و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كان بێت له بواری وه‌رزشی خانمان و دیاری كردنی خاتوو له‌یلاش دووپات كردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌یه كه له مێژه شاره‌كه‌مان هه‌وڵی بۆ ده‌دات و له ئێستادا به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌چنینه‌وه .