پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی سێهه‌م یاری خۆی له قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ، پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 2 ی شوباتی 2025 تیمی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه دوای گه‌شتێكی دور مه‌ودا گه‌یشتنه شارۆچكه‌ی به‌له‌د و دوا مه‌شقی ئاماده‌كاریان بۆ یارییه‌كه‌یان له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی مه‌صافی شیمال ئه‌نجام دا .
دیاری ئه‌سعه‌د كاپتنی تیمی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، تیمه‌كه‌مان ئاماده‌كاری ته‌واوی هه‌یه و ده‌مانه‌وێت به ئاستی خۆمان بۆ ئه‌نجام یاری بكه‌ین ، ئه‌سعه‌د ووتیشی یانه‌ی مه‌صافی شیمال له تیمه ڕكابه‌ره‌كانه بۆ ده‌ست خستنی نازناو ، به‌لاَم ئێمه وه‌ك تیمی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌میشه چاومان له باشترینه‌كان ده‌بێت و ڕكابه‌ری ده‌كه‌ین .
جێگه‌ی باسه بڕیاره یاری نێوان هه‌ردوو تیم له كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 3 ی شوباتی 2025 و له نێو هۆڵی به‌له‌د له‌و چارۆچكه‌یه به‌ڕێوه بچێت .
هه‌ر له یارییه‌كانی جه‌وله‌ی سێهه‌می یه‌كه‌مین قۆناغ سێ یاری دیكه له ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 4 ی شوبات به‌ڕێوه ده‌چێت و خشته‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه ده‌بن .