پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیمی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماده‌كاری بۆیارییه‌كانی داهاتووی چڕ تر ده‌كاته‌وه و له نێوه‌نده‌شدا پێكهاته‌ی هێرشبه‌ران پته‌وده‌كرێت .
به‌مه‌به‌ستی به‌هێز بوونی هێڵی پێشه‌وه‌ی تیمه‌كه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه گرێبه‌ستی یاریزان ( دانا كامه‌ران ) ی واژۆ كردوو به فه‌رمی به میدیاكانی ناساند .
دانا كامه‌ران ، له تیمی تۆپی پێی خولی عێراقی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێره‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی پێشمه‌رگه كردوو له وه‌رزی ڕابردووی خولی نایابی یانه‌كانی كوردستان توانی به 17 گۆڵ ببێته یه‌كێك له گۆڵكارانی خوله‌كه .