پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
قۆناغی دووه‌می یارییه‌كانی خولی تازه‌پێگه‌یشتوانی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ده‌ستیان پێكردوو له یه‌كه‌م یاری خۆی له و قۆناغه‌دا ، تیمی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌كه‌ی بووه میوانی یانه‌ی دهۆك .
ئه‌و یارییه له پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 7 ی شوباتی 2025 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی دهۆك ئه‌نجام دراو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه یاریزانانی پێشمه‌رگه بۆ سه‌ركه‌وتن هه‌وڵه‌كانیان به هێرشه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانیان چڕكرده‌وه تا له خوله‌كی 27 ی گێمی یه‌كه‌م سه‌ردین هێمن توانی گۆڵی یه‌كه‌م تۆمار بكات .
ئه‌مه‌و بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یارییه‌كه یاریزانانی دهۆك پاڵپشت به هانده‌ر و یاریگه‌یان هه‌وڵه‌كانیان بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجام بوو تا له خوله‌كی 35 به‌و ئامانجه‌یان گه‌یشتن و گێمی یه‌كه‌م بۆ هه‌رلایه‌ك به گۆلِێك كۆتای هات .
گێمی دووه‌م ، گێمی ڕاهێنه‌ران بوو له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان له شێوازی یاریكردنیان پێشمه‌رگه‌كان توانیان كۆنترۆڵی تۆپی یاریگه بگرنه ده‌ست و له خوله‌كی 58 به‌هێز جه‌میل سه‌ركه‌وتوو بوو له تۆماركردنی گۆڵی دووه‌می تیمی پێشمه‌رگه .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دهۆكی خاوه‌ن یاریگه له خوله‌كی 69 ئه‌نجامه‌كه‌یان یه‌كسان كرده‌وه به‌لاَم كۆڵنه‌دانی تازه‌پێگه‌یشتووه پێشمه‌رگه‌كان بۆ ئه‌نجامی بوو تا له خوله‌كی 76 و به لێدانی په‌ناڵتی ڕائد مه‌جید توانی سێهه‌م گۆڵی تیمه‌كه‌ی تۆمار بكات و له كۆتایش كوڕانی پێشمه‌رگه به ئه‌نجامی 2-3 گۆڵ بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا و و به سێ خاڵی گرنگه‌وه گه‌ڕانه‌وه شاری سلێمانی .