پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی كاراتێی سلێمانی به به‌شداری 14 یانه‌ی سنوره‌كه‌ی پاڵه‌وانێتی كاراتێی یانه‌كانی ئه‌نجام دا .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كه ڕۆژی هه‌ینی 7 ی شوباتی 2025 و له نێو هۆڵی یانه‌ی سلێمانی به‌ڕێوه چوو تێیداو دوای كێبڕكێكان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاسته‌كانی لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوان بۆ یارییه‌كانی كاتا و كۆمێته ، دواجار ، كوڕان و كچانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاست و جۆری یارییه‌كانیان توانیان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن و نازناوه‌كانیان بۆ یانه‌كان جێنه‌هێشت .
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌یان توانا سه‌عید كارگێڕی تیمی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیمه‌كه‌مان له‌م وه‌رزه‌ی چالاكییه‌كان له ساڵی 2025 دا به‌شداری دوو پاڵه‌وانێتی كردووه كه یه‌كه‌میان له شاری تارانی پایته‌ختی ئێرانه‌وه توانیمان چه‌ندین ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وت به‌ده‌ست بهێنین و هه‌روه‌ك له دووه‌م چالاكیمان دا و له‌سه‌ر ئاستی پارێزگه‌ی سلێمانی له نێو 14 یانه‌دا نازناوه‌كانمان گه‌ڕانده‌وه بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه .
توانا ئه‌وه‌شی ووت ، كه بۆ یاری كاتا له هه‌ردوو ئاستی كوڕان و كچاندا ، پێشمه‌رگه یه‌كه‌م و سلێمانی و دووه‌م و دووكان و سه‌رچنار سێهه‌م بوون .
هه‌روه‌ك له یاری كۆمێته پێشمه‌رگه‌كان یه‌كه‌م و بابان دووه‌م و یانه‌كانی ڕانیه و بازیان سێهه‌م بوون .