پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له په‌یجی فه‌رمی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق ئه‌نجامه كاریگه‌ر و یه‌كه‌مییه‌كانی تیمه جیاوازه‌كانی یانه‌كان بووه جێگه‌ی بایه‌خ و وه‌ك ده‌ست كه‌وت و ئه‌نجامی وه‌رزشی عێراق بؤ سالَى 2024 باسی لێوه‌كرا .
له‌و ڕاپۆرته جیاوازه‌ی په‌یجی لیژنه‌ی ناوبراودا ، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه یانه‌ی پێشمه‌رگه پاڵه‌وانی یانه‌كانی عه‌ره‌ب بووه له یاری شه‌تڕه‌نج دا .
ده‌قی ڕاپۆرته هه‌واڵییه‌كه‌ی په‌یجی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق وه‌ك خۆی
یانەی پێشمەرگە پاڵەوانێتی شەترەنجی یانەکانی عەرەبی بەدەستهێنا
یانه‌ی پێشمه‌ڕگه تاجی پاڵه‌وانی پاڵه‌وانیه‌تی یانه‌کانی شه‌ترنجی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر نا كه ئه‌و پاڵه‌وانێتیه له شاری سه لاله‌ی سه‌ڵته‌نه‌ی عومان به ڕێوه چوو ، ئه‌وه‌ش دوای ئه وه ی توانی پێنج میدالیا به ده ست بهێنێت، که چواریان میدالیای زێڕ و یه کێکیان میدالیای برۆنز بوو، شاندی ئه و یانه یه ی پێشتر باسمان کرد، له لایه ن جێگری سێیه م به ڕێز زیاد حه سه ن پێشوازی لێ‌کرا، چونکه ئه م یانه یه توانی ده ستکه و تێکی بێوێنه بۆ یارییه که به ده ست بهێنێت، که پێش خۆی هیچ یانه یه کی عێراقی به‌و ئامانجه‌ی نه‌گه‌یشتووه .
جێگه‌ی باسه پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی یانه پاڵه‌وانه‌كانی عه‌ره‌بی له به‌رواری 4 تا 9 ی مانگی 10 ی 2024 و له شاری سه‌لاَله‌ی سه‌ڵته‌نه‌ی عه‌مان به‌ڕێوه چوو كه تێیداو دوای به‌شداری ده یانه تیمی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی به نازناوه‌كه‌ی شادبێت .