پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری كه‌ركوك كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق ئه‌نجام درا .
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 14 ی شوباتی 2025 و له نێو هۆڵی بۆنه‌كان له شاری كه‌ركوك كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق ڕێكخرا .
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا و سه‌ره‌تا ڕاپۆرتی كار و چالاكییه‌كانی وه‌رزی ڕابردووی یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق په‌سه‌ند كرا و هه‌روه‌ك به‌رنامه‌ی چالاكییه‌كانی وه‌رزی نوێ ئاشكرا كران ، وه‌ك نه‌ریتی سالاَنه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌ش قه‌ڵغانی ڕێزلێنان و سه‌ركه‌وتنه‌كان به یانه و ڕاهێنه‌ر و یاریزانانی خاوه‌ن ده‌ست كه‌وته‌كان به‌خشرا له نێویاندا قه‌ڵغانی سه‌ركه‌وتنه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كچان بۆ سێ پاڵه‌وانێتی وه‌رزی ڕابردوو پێشكه‌ش به یانه‌ی پێشمه‌رگه كرا .
ئه‌مه‌و قه‌ڵغانی ( موتمیز ) به‌خشرایه نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ر له یانه‌ی پێشمه‌رگه كه توانی له ماوه‌ی چالاكییه‌كانی وه‌رزی ڕابردوو جگه‌له به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كان وه‌ك ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كارا كاره‌كانی سه‌ركه‌وتوانه ڕِاپه‌ڕێنێت .
وه له‌سه‌ر ئاستی یاریزانان ، هه‌ریه‌ك له ( نه‌ورۆز ئه‌حمه‌د و به‌نین ئه‌حمه‌د ) یاریزانانی یارییه‌كانی سێ باز و حه‌وتی ( سوباعی ) توانیان ببنه خاوه‌ن قه‌ڵغانی یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق كه باشترین بوون له وه‌رزی ڕابردوودا و ژماره‌ی پێوانه‌ییان شكاندووه له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتوان .
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وته‌شیان نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ری تیمی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، تیمه‌كه‌مان له لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كان ده‌مێنێته‌وه و ڕابردوومان زێڕینه له به‌ده‌ست هێنانی نازناو و ده‌ست كه‌وته‌كان .
ئه‌كره‌م ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه له وه‌رزی نوێ‌دا كاره‌كانیان جیاواز ده‌بێت و پلانه‌كان گرنگی دان ده‌بێت به ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان و له پاڵه‌وانێتیه‌كانی عێراق یشدا له‌سه‌ر ئاستی تاك به‌شدار ده‌بن كه ده‌بێته بنه‌مان بۆ دروست بوونی چه‌ندین پاڵه‌وان له یارییه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان دا .