پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له نێو هۆڵی هۆتێل ئه‌نته‌ری شاری به‌غداد یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌م و كۆتایی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كانی عێراق به‌به‌شداری 14 یانه به‌رده‌وامه .
پاش نیوه‌ڕۆ و سه‌ر له ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 20 ی شوباتی 2025 و له یارییه‌كانی جه‌وله‌كانی نۆیه‌م و ده‌یه‌م پێشمه‌رگه‌كان وه‌ك هه‌میشه درێژه‌یان به سه‌ركه‌وتنه‌كانیان دا‌و توانیان له یانه‌كانی ( الفكر و عمال ) به‌رنه‌وه .
ئه‌مه‌و به‌و ئه‌نجامانه‌شیان تیمی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانیان پارێزگاری له ڕیزبه‌ندی یان بكه‌ن و له پله‌ی سێهه‌م بمێنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سێ یاری یان ماوه .
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامانه‌یان ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، له كۆی 14 یانه 12 یانه به یاریزانانی پیشه‌گه‌ر پێكهاته‌كانیان به‌هێز كردووه جگه‌له یانه‌كانی پێشمه‌رگه و عمال .
هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه خۆش به‌ختانه تیمی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ربه‌سته به‌هێزه‌كان ده‌بڕن و توانیویانه به ئاستێكی به‌رز به یاریزانانی یانه‌كه و شاری سلێمانی له ڕكابه‌ری به‌رده‌وامدابن .
ئه‌سعه‌د ئه‌وه‌شی وت كه له جه‌وله‌ی نۆیه‌م له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی الفكر به ئه‌نجامی 3,5 خاڵ براوه بوون و هه‌روه‌ك له یانه‌ی عمال یشیان به ئه‌نجامی 4 - 2 بردۆته‌وه .
سه‌باره‌ت به ڕیزبه‌ندی یانه‌كان ئیسماعیل ووتی یانه‌ی ئیتیصالات به 20 خاڵ یه‌كه‌مه و كاره‌با 17 خاڵی كۆكردۆته‌وه و له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی دێن و یانه‌كه‌شمان به 16 خاڵ سێهه‌مین .
ڕیزبه‌ندی یانه‌كان له پله‌كانی یه‌كه‌م تا حه‌وته‌م به‌م شێوه‌یه‌یه :
ئیتصالات 20 خاڵ
كاره‌با 17 خاڵ
پێشمه‌رگه 16 خاڵ
خانزاد 13 خاڵ
مه‌لیك 12 خاڵ
قادسیه 11 خاڵ
برایه‌تی 10 خاڵ