پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیمی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه دوا یاری خۆی له قۆناغی دووه‌م و كۆتا قۆناغی پاڵه‌وانێتی پله نایابی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دا و توانیان له‌گه‌ڵ خاوه‌ن نازناوی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه یارییه‌كه‌یان به یه‌كسان بوون به كۆتا بهێنن .
نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 22 ی شوباتی 2025 و له نێو هۆڵی هۆتیل ئه‌نته‌ر له شاری به‌غدادی پایته‌ختی عێراق جه‌وله‌ی 13 و دوا جه‌وله‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی نایاب ئه‌نجام دران .
تێیداو تیمی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه پاڵپشت به یاریزانانی نێو یانه‌كه‌ی كه خۆی له یانزه یاریزانی كوردی ئاست پیشه‌گه‌ر ده‌بینێوه له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئیتیصالاتی خاوه‌ن نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه یاری یان كردوو دوای ڕكابه‌رییه‌كی به‌هێز دواجار پێشمه‌رگه‌كان توانیان به یه‌كسان بوون له‌به‌رامبه‌ر پیشه‌گه‌رانی ده‌ره‌كی یانه‌ی ئیتیصالات یارییه‌كه‌یان به كۆتا بهێنن به ئه‌نجامی 3 به 3 یاری .
ئه‌مه‌و به‌و ئه‌نجامه‌شیان تیمی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه پله‌ی سێهه‌میان به‌ده‌ست هێنا دوای كۆكردنه‌وه‌ی 21 خاڵ له 13 یاری دا .
جێگه‌ی باسه یانه‌ی ئیتیصالات به 25 خاڵ یه‌كه‌م و كاره‌با به 22 خاڵ دووه‌م بوون و دوای كۆتاهاتنی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش جامی میدالیاكان به‌سه‌ر تیمه سه‌ركه‌وتووه‌كان دابه‌ش كران .