پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یارییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامه و له جه‌وله‌ی حه‌وت و دوا جه‌وله‌ی یه‌كه‌م قۆناغی خوله‌كه ، تیمی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌كه‌ی و له نێو هۆڵی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی خانه‌قین بونه میوانی تیمی باله‌ی یانه‌ی مقدادیه .
له‌و یارییه‌دا كه له كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 27 ی شوباتی 2025 به‌ڕێوه چوو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان به ئاستێكی به‌رز ببینرێن و به ئه‌نجامی سێ سێتی بێ وه‌لاَم و به خاڵه‌كانی ( 22 × 25 / 24 × 26 / 15 × 25 ) بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا و به‌و سه‌ركه‌وتنه‌شیان توانیان كۆی خاڵه‌كانیان بۆ 9 خاڵ به‌رز بكه‌نه‌وه له 7 یاری دا .