پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت و بڕیاره له ڕۆژانی چوار شه‌ممه و پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 12 و 13ی ئازاری 2025 جه‌وله‌ی یه‌كه‌م له قۆناغی دووه‌می خوله‌كه به‌ڕێوه بچن .
له‌و جه‌وله‌یه‌دا و له یه‌كه‌م ڕۆژی یارییه‌كانی تیمی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌بێته میوانی شوڕته‌ی شاری به‌غداد ، ئه‌مه‌و بڕیاره ئه‌و یارییه له كاتژمێر 10:00 ی شه‌و به‌ڕێوه بچێت و هۆڵی داخراوی یانه‌ی شوڕته له نێو ئاپۆرای هانده‌رانی دا میوانداری ده‌كات .
له هه‌مان كات یانه‌ی میقدادیه میوانداری له یانه‌ی نینوی ده‌كات و یارییه‌كه‌ش له هۆڵی كۆلێژی وه‌رزشی زانكۆی خانه‌قین ده‌بێت .
هه‌رچی له دووه‌م ڕۆژی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی یه‌كه‌مه ده‌غاره و مه‌صافی شیمال و غاز جنوب و هه‌ولێر یاریان ده‌بێت .
خشته‌ی یارییه‌كان :