پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 12 ی ئازاری 2025 ، حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن - ی سكرتێر و زرنگ سه‌لاَح ، خاتوو كه‌لسوم محه‌مه‌د ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی و ئه‌سعه‌د ئیسماعیل تۆفیق سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه و ته‌ها جه‌لال ڕاهێنه‌ری به‌شه‌كه پێشوازی كرا له ، ڤفر عبد اڵ‌میر ، سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق .
له‌و میواندارییه‌دا و سه‌ره‌تا سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق ، تیشكی خسته سه‌ر تیمی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه كه یه‌كێكه له تیمه دیاره‌كان له‌سه‌ر ئاستی ولاَت و هه‌روه‌ك یاریزانانی یانه‌كه‌شی به ئه‌فسانه ناوبرد كه زۆرینه‌یان ده‌توانن له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق خزمه‌ت به وه‌رزشی شه‌تڕه‌نجی عێراق بكه‌ن ، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له ساڵی 2024 دا یانه‌ی پێشمه‌رگه خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به وه‌رزشی عێراق كرد ئه‌وه‌ش دوای به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كانی عه‌ره‌ب هه‌ربۆیه وه‌ك یه‌كێتیه‌كه‌مان به گرنگمان زانی قه‌ڵغانی باشترین یانه‌تان پێشكه‌ش بكه‌ین .
دواتر حاكم مه‌حمودی جێگری سه‌رۆك ، سوپاسی سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراقی كرد بۆ ئه‌و خه‌لاَته و وتیشی یانه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ قه‌یرانه به‌رده‌وامه‌كانی دارایی به‌لاَم گرنگیمان به به‌شی شه‌تڕه‌نج داوه و پاڵپشتی له ته‌واوی یاریزانانمان ده‌كه‌ین هه‌روه‌ك ڕۆڵی ئه‌سعه‌د ئیسماعیل - ی سه‌رپه‌رشتیاری به‌شه‌كه‌ی به‌رز نرخاند كه خزمه‌تێكی نه‌بڕاوه ده‌كات و ڕاهێنه‌ران و یاریزانیانیشی به باشترینه‌كان له قه‌ڵه‌مدا .
له كۆتایی ئه‌و سه‌ردانه‌ی دا ئه‌میری سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق قه‌ڵغانی باشترینی به‌خشیه جێگری سه‌رۆكی یانه .