پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری ده‌وحه‌ی ولاَتی قه‌ته‌ڕ و له نێو هۆڵی هۆتێل ملنیۆم پلازا و به‌به‌شداری نوێنه‌ری 23 یانه و له ژێر سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا و به چاودێری یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی جیهانی ، كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا ئه‌نجام درا .
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 6 ی نیسانی 2025 به‌ڕێوه چوو ، نوێنه‌ری 23 یانه به‌شداريان كرد ، ئه‌مه‌و دوای گه‌یاندنی ڕێنماییه‌كانی به‌رێوه چوونی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه ، بڕیار درا كه یارییه‌كانی سه‌رله به‌یانی ڕۆژی دوو شه‌ممه 7 ی نیسانی 2025 و له سه‌ر یاریگه‌ی ( سحیم بن حمد ) ده‌ست پێبكات .
سه‌باره‌ت به‌به‌شداری تیمه‌كه‌یان نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ری تیمی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت زانیاری زیاتری دا‌و ووتی ، هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوانمان ده‌كرد ئه‌م پاڵه‌وانێتیه پڕ ڕكابه‌ری ده‌بێت و چه‌ندین یاریزانی ئاست به‌رزی جیهانی له نێو ڕكابه‌رییه‌كانی یارییه جۆراو جۆره‌كانی ده‌بن .
نزار ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه به 9 كیژه یاریزان به‌شداریان كردووه و ئاماده‌كاری ته‌واویشیان هه‌یه تا ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنن .
جێگه‌ی باسه یانه‌ی ئه‌هلی قه‌ته‌ڕی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ی ڕێك خستووه و ئه‌مه دووه‌مین چالاكیشی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا ئه‌نجامی ده‌دات .