پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له‌سه‌ر یاریگه‌ی ، سحیم بن حمد ، له شاری ده‌وحه‌ی ولاَتی قه‌ته‌ڕ ، یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له دووه‌م ڕۆژی یارییه‌كانی دا كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به چه‌ندین ئه‌نجامه‌وه یاریگه‌یان به جێهێشت .
له یاری ڕاكردنی 100 مه‌تر به‌ربه‌ست ، كوردستان به‌مۆ جه‌مال توانی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و هه‌روه‌ك له یاری سێ باز ، كچه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه نه‌ورۆز ئه‌حمه‌د پله‌ی یه‌كه‌م و میدالیای ئاڵتونی له‌ده‌ست نه‌دا و چاوان به‌هادین -یش له هه‌مان یاری به پله‌ی دووه‌م هات .
هه‌رچی له یاری 4 × 100 مه‌تری كچان بوو پێشمه‌رگه‌كان توانیان ئاگری نه‌ورۆز له‌سه‌ر تراكی یاریگه‌كان بكه‌نه‌وه و پله‌ی دووه‌م و میدالیا زیوه‌كانیان مسۆگه‌ر كرد .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی كیژه یاریزانانیان ، نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ری تیمی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا به‌شداری ئه‌و ژماره به‌رچاوه یاریزانانی ولاَتانی ئافریقی بوو له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا كه یانه‌كانی ولاَتانی قه‌ته‌ڕ و به‌حرێن و كوێت بانگێشتیان كردبوون .
هه‌روه‌ك ووتیشی پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌و یاریزانانه‌وه له لوتكه‌ی هێزدایه و ڕكابه‌ری توند بۆ ئه‌نجام هه‌یه و خۆش به‌ختانه‌ش وه‌ك كچانی یانه‌كه‌مان توانیمان چه‌ندین ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وت به‌ده‌ست بهێنین .